بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە مەجلیس وتی: ڕوانگەی ناڕاستبینانە، سیاسی و ڕووخێنەری سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا بووە هۆی دەرکردنی بڕیارنامەی بی پاساو سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێران لە شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.
سەرۆکی مەجلیس زیادی کرد: سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا، چالاکی ئاشتیخوازانەی ئێرانیان کردە بیانوویەک بۆ هەوڵی ناڕەوای خۆیان و پێگەە و سەربەخۆیی ئاژانسیان بە بێ بەڵێنی و درۆی خۆیان بردە ژێر پرسیارەوە و کەشی سازێنەری نێوان هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس تەماوی دەکەن.
ناوبراو وتیشی: وەڵامی بەرانبەر ئێران بە ئەو ئاوەژۆکەڵکوەرگرتنە سیاسییە لە شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، دەستبەجێ جێبەجێ کرا و ڕێکخستنی کۆمەڵێک لە سانتریفیۆژە نوێ و پێشکەوتووەکان دەستی پێکرد.
Your Comment